![](/weney-mallperr/13194.jpg)
كوردستان میدیا: لە شەوی ساڵی نوێی زایینیدا كۆمەڵێك ڕووداوی وەك دزی، دەستدرێژیی جینسی و ئازاری جینسی لە شارەكانی ئاڵمان، لەكاتی جێژن و ئاگربازییەکان، ترس و تووڕەیی بۆ خەڵك بەجێهێشت.
ماڵپەڕی دۆیچە وێلەی ئاڵمان لە هەواڵێكدا بڵاوی كردەوە، شارەكانی كۆڵن، هامبۆرگ و شتوتگارت لە شەوی ساڵی نوێی زایینیدا، شاهێدی كۆمەڵێك ڕووداوی دوور لە ڕەوشتی ئینسانی و شارستانییەتی ئورووپا بوون.
یەكیەتیی پۆلیسی ئاڵمان بە ڕۆژنامەی ئاڵمانیی بیڵدی گووتوە تا ئێستا زیاتر لە ٩٠ سكاڵا، تەنیا لە شاری كۆڵن و ٦ سكاڵاش لە شارەكانی هامبۆرگ و شتوتگارت لە لای پۆلیس تۆمار كراوە، كە هەموویان باس لە ئازاردانی جینسیی ژنان لە شەوی سەری ساڵدا دەكەن، كە لە لایەن پەنابەرانەوە (زۆرینە عەرەب و ئەفریقایی) كراوە.
ئەم ڕووداوانە فەزای گشتیی كۆمەڵگای ئاڵمانی شڵەژاندووە، بەچەشنێك كە وەزیری دادی ئاڵمان هایكۆ ماس، بەتوندی ئەم كردەوانەی مەحكووم كردووە و گووتویەتی: دەستدرێژیی پڕ شوورەیی لەو چەشنە بۆ سەر ژنان، بەهیچ شێوەیەك جێگەی لێبووردنی نیە و هەموو بكەرانی ئەو كردارە قێزەونە، كە ناوبراو وەك تاوانی ڕێكخراو ناوی لێ بردووە، پێویستە دادگایی بكرێن.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە، بەتایبەت لە فەزای مەجازیدا، ناڕەزایەتیی گشتیی لێكەوتەوە و بەشێك لە دانیشتوانی شاری كۆڵن بۆ پڕۆتستۆ كردنی ئەم ڕووداوە و هەوڵدان بۆ پێشگرتن لە سەرهەڵدانی دووبارەی وەها ڕووداوگەلێك، ڕژانە سەر شەقام.