کوردستان میدیا: یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٥‌ی رێبەندان ١٢ ربیع الاول رۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی محەممەد پەیامێکی پیرۆز باییان بڵاو کردەوە.
نوسخەیەک لەو پەیامە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە.
دەقی پەیامەکە:
به نێوی خوای گه‌وره
بڕواداران و رێڕه‌وانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، به بۆنه‌ی ساڵڤه‌گه‌ڕی له دایک بوونی خۆشه‌ویستی خوا و پێغه‌مبه‌ری ره‌حمه‌ت، حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د سڵاوی خوای لێ بێت پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی دونیا و به تایبه‌ت موسڵمانانی کوردستان ده‌که‌ین و له خوای مه‌زن هیواخوازین داکۆکی کارێکی راسته‌قینه و رێبوارێکی به وه‌فای ئه‌م رێبازه ببین و به ته‌یار کردنی خۆمان به چه‌کی زانست له به‌رانبه‌ر ناحه‌زانی ئیسلامی راسته‌قینه و هه‌نگاو نان له پێناو هاتنه ئارای ئایینێک که ماف ویستی هه‌ر تاک و کۆمه‌ڵێک له به‌رچاو گیراوه و ده‌گرێت.
هه‌ر بۆیه خه‌باتی پێغه‌مبه‌ریشمان له‌م به‌ستێنه‌دا به روونی هه‌ستی پێ ده‌کرێت و حه‌قپه‌روه‌رینمان ده‌فه‌رموێ : ئێمه بۆیه تۆمان ره‌وانه کرد که ببی به هێمای خۆشی و ره‌حمه‌ت بۆ هه‌مووان.
به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وت و پێشلکاری مافی مرۆڤ که له کۆماری به ناو ئیسلامی ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی ئێران به گشتی و گه‌لی کورد به تایبه‌تی ده‌کرێ له‌گه‌ڵ فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان ناته‌بایه و ئه‌رکی هه‌موو مامۆستایانی ئایینی ئیسلامه که‌له ساڵڤه‌گەڕی له دایک بوونی رێبه‌ری مه‌زنی ئیسلام دا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ئاگادار که‌نه‌وه کە چی دیکه به‌رانبه‌ر به ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه بێ ده‌نگ نه‌بن.
جارێکی‌تر جێژنتان پیرۆز بێت و بڕواتان به‌م رێبازه پته‌وتر.
یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
١٢ ربیع الاول ١٤٣٤ی کۆچی مانگی