کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کوردستانی رۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا لاوانی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەری جەرگەی خەبات لە کوردستانی رۆژهەڵات بە بۆنەی ٣٠ رێبەندان ٦٩مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌ناوخۆی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، بۆ رێزگرتن له‌و یادهنهتهوهییهچالاکی به‌رینی ته‌بلیغیان به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌و پوستێر و تراکتی تایبه‌ت به‌و رۆژهبهڕێوهبردوه.
تێکۆشه‌رانی لاوی دێموکرات و درێژهدرانی رێبازی کۆمار و قازی و قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی له‌به‌شێک شار و شارۆچکه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌کۆمه‌ڵێک چالاکی ئه‌مه‌گناسی خۆیان بۆ ئه‌و رێبازهنیشان داوه.
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وه‌ک یەكەم رێكخراوی تایبەت بە توێژی لاوی کورد، له‌سه‌رده‌می یه‌که‌م کیان و ده‌سه‌لاتی سیاسی مۆدێڕنی کورد له‌کۆماری کوردستاندا و لە هەلومەرجێکی تایبەت، واته ٣٠ی رێبه‌ندانی ١٣٢٤ی هه‌تاوی، بۆ كۆمەڵێك ئامانجی درێژخایەن، دامه‌زراوه‌و تا ئێستا رێگایەكی پڕ لە هەوراز و نشێوی بڕیوە و ئێستاش وه‌ک جاران قورس و قایم، لە گەڵ ئاڵووگۆڕەكانی جیهانی و ناوچەیی بە هه‌وڵ و تێكۆشان بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەكانی درێژهبهخهبات ده‌دا.
ئەو شوێن و شارانەی چالاکی تەبلیغیان تێدا بەڕیوە چوو بریتین لە:
شنۆ
رۆڵە نەبەزەکانی لاوانی دێموکرات لە شاری شنۆ بۆ چەندمین جار به بۆنه ی ٣٠ی رێبەندان ٦٩مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ئه‌و شارهقارهمان پهروهرهچالاکی ته‌بلیغاتییان کردووه.
ئه‌و ناوچانه‌ی شنۆ که‌چالاکی تێدا کراوه: شەقامی زانستگای پەیامی نوور ، پارکی قەڵاتۆک ، ئاوایەکانی شاوانێ، گوورگاوێ، نەرزیوێ، قرووشاوێ، قەزەناوێ، مەدرەسەی مروج سلامت عفت ئاڵیاوێ.
کرماشان
خەباتگێڕانی دێموکرات لە شاری کرماشان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزرانی یه‌کیه‌تیی لاوان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێر، نووسینی دروشمی پەیوەندیدار بەو رۆژە مێژووییە، ئەو رۆژەیان بەرز نرخاند.
ئه‌و شوێنانه‌ی شاری کرماشان که‌چالاکی تێدا کراوه: خیابانی کاشان، ته‌ختی، کەمیل، شاره‌ک ئیلاهیه و گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری شاری کرماشان.
مه‌ریوان
لاوانی خەباتگێڕ و رێبوارانی رێگای ئازادیی کوردستان لە شاری مەریوان بەرەوپیری ساڵیادی رۆژی مێژوویی ٣٠ی رێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی یه‌کیه‌تیی لاوان چوون.
به‌دروشمی تایبەت بە ٣٠ی رێبەندانیان لە کوچە و کۆڵانەکان و شەقامی سەرەکیی ئەو شارە کۆمه‌ڵێک چالاکی کراوه.
ئه‌و شوێنانه‌ی شاری مه‌ریوان که‌چالاکی تێدا کراوه: ده‌ورووبه‌ری زرێبار، مه‌یدانی دوازدهسواره، محه‌له‌ی کوره‌ی مووسه‌وی، چوارباخ، دارسێران و گوندی نێ.
سنه
رێبوارانی رێگای ئازادیی کوردستان، خەباتگێڕانی رێبازی دێموکرات و لایەنگرانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌شاری کوردپه‌روه‌ری سنهچهندین چالاکی ته‌بلیغاتی به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تیی لاوان کراوه.
مه‌یدانی ئێقباڵ، گەڕەکی شەریف‌ئاوا، شەقامی ژاندارمری، خیابان فه‌ره‌ح و زانکۆی کوردستان .
دیوانده‌ره
لاوانی شۆڕشگێڕ و رێبوارانی رێبازی قازی ، قاسملوو و شەرەفکەندی لە شاری دیواندهرهبە چالاکی تەبلیغاتی بەرەو پیری ساڵڤەگەری دامەزراندنی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانــهوهچوون.
ئه‌و ناوچانه‌ی شاری دیوانده‌ره که‌چالاکی تێدا کراوه: پارکی میله‌ت، خیابان دوکتوور قاسملوو، هه‌روه‌ها گونده‌کانی زه‌ڕینه، که‌سنه‌زان و قوچاخ .
سەقز
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز، بهبۆنهی٦٩ـهمین ساڵڕۆژی دامهزرانییهکیهتیی لاوان، چالاكیی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌قز بریتین له: شههرهكیدانیشگا، دهورووبهرینهخۆشخانهی ته‌ئمین ئیجتماعی، شه‌ریف ئاوا، كوشتارگا، به‌هارستان، ده‌ورووبه‌ری فه‌له‌كه‌ی شاناز.
مەهاباد
رۆڵەکانی دێموکرات لە شاری مەهاباد قیبلەگای کوردان به بۆنەی ٣٠ی رێبەندان ٦٩مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یه‌کیه‌تیی لاوان که‌له‌سه‌رده‌می یه‌که‌م کیان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی مۆدێڕنی کورد له‌سه‌رده‌می کۆماری کوردستان یه‌کیه‌تیی لاوان له‌و شارهچرۆی کرد. تێکۆشه‌رانی دێموکرات له مەهاباد دەستیان دایه چالاکی تەبلیغی لە شوێنەکانی وەک گوزەری خاتوون باغ، جاددەی مەهاباد- بۆکان، باخی میکائیل، سێ رێیانی حاجی کەند، مه‌یدان ئاردی، تراکت و پوستێری تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو کردەوه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، کهرێکخراوی یه‌کیه‌تیی لاوان بە پێداگری لەسەر بنەما فیکرییەکانی توانیویەتی پێگەیەکی بەهێز چ لە ئاستی جیهانی و چ لە ئاستی ناوچە و کوردستاندا بە دەست بێنێت و تەشکیلاتی بەرین و چالاک کە سنوورە جوغرافیاییەکانی بەزاندوە و لەنێو كوردەكانی تاراوگەی سەرتاسەری جیهاندا ئەندام و کۆمیتەی هەیە و پێوەندییە نێوخۆیی وجیهانییەکانی فراوان بوونێکی بەرچاوی بە خۆوە بینیوە و لە خزمەت کردن بە توێژی لاوی کورد رۆڵێکی بەرچاوی گێڕاوە.
یەکییەتی لاوان لەو پێناوەدا بڵاو کردنەوەی وشیاری و ئاگاهی نەتەوەیی و گەیاندنی زانیاری لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، کولتووری، سیاسی، هزر و رۆشنبیری و... هتد، بەتایبەتی لە نێو توێژی لاوی کورد و بە گشتی لە کۆمەڵگای کوردستاندا کردوە بە ئامانجی خۆی و هەوڵ دەدات تاکی وشیار و پێگەیشتوو و مافخواز بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و دێموکراتیک پەروەردە بکات.
گادەر. د