کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات بە بونەی ٣٠ی رێبەندان

15:19 - 4 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: چالاکیی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کوردستانی رۆژهەڵات درێژەی هەیە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لاوانی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەری جەرگەی خەبات لە کوردستانی رۆژهەڵات، بە بۆنەی ٣٠ رێبەندان ٦٩مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ رێزگرتن له‌و یاده‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌و پوستێر و تراکتی تایبه‌ت به‌‌و رۆژه‌ چالاکیی به‌رینی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه ‌بردووه‌.

تێکۆشه‌رانی لاوی دێموکرات و درێژه‌درانی رێبازی قازی و قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی له‌ به‌شێک لە شار و شارۆچکه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌کۆمه‌ڵێک چالاکی، ئه‌مه‌گناسی خۆیان بۆ ئه‌و رێبازه‌ نیشان داوه‌.

شــنۆ

رۆڵە نەبەزەکان، لاوانی بەهەست و تێکۆشەری دێموکرات لە شاری شنۆ بۆ چەندمین جار به بۆنه ی ٣٠ی رێبەندان ٦٩مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ئه‌و شاره ‌چالاکیی ته‌بلیغاتییان بەڕێوە برد‌.
سێ‌رێیانی بانکی میللی، شەقامی د. قاسملوو، مزگەوتی ئیمام محەممەدی غەزالی، مزگەوتی ئەبوبەکری سەدیق، مزگەوتی ئیمام شافعی، پارکی سەیدئاوێ، پارکی ساحلی، قوتابخانەی بەلەدی، مام تەمر، قەبری شەهیدان، قەڵاتۆک، مزگەوتی بەلالی حەبەشی، جاددەی شنۆ ــ ئورمیە، جاددەی شنۆ ــ نەغەدە، جاددەی شنۆ ــ نەڵۆس و شنۆ ــ پیرانشار، گەڕەکی ئەمیرئاباد، مزگەوتی حەنەفیان، گەڕەکی جانبازان، بێهزیستی نەڵۆس، شارۆچکەی نەڵۆس و هەروەها گوندەکانی پوشاوێ، شێخان و ئاسناوێ ئەو شوێنانەن کە بە بۆنەی ٣٠ رێبەندان چالاکیی تەبلیغاتی تێدا بەڕێوەچووە.

گادەر. د