کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاندنی ٥ هەزار بادام لە درێژەی شەپۆلی چالاکییەکانی ژینگەپارێزی لە کوردستان

13:00 - 16 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: چالاکانی ژینگەپارێزی لە جوانڕۆ بۆ گرینگیدان بە سروشتی کوردستان، ٥ هەزار بادامیان لە کێوەکانی جوانڕۆ چاند.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٤ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ماپریسی جوانڕۆ بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ چالاکانی ژینگەپارێزی ٥ هەزار بادامیان چاند.

داوێنی چیای ماپریس لە شاری جوانڕۆ، شوێنی ئەنجامدانی چالاکیی ژینگەپارێزی لەلایەن چالاکانەوە بووە.

ئەنجومەنی ماپریسی جوانڕۆ لەو پەیوەندییەدا رایگەیاندووە کە بە هۆی بارینی کەمی بەفر و باران لە ئەمساڵدا بۆ سەرسەوز راگرتنی سروشت، داری تایبەت بە دێمەکاریان چاندووە.

لەو پەیوەندییەدا، ژمارەیەک لە چالاکانی ژینگەپارێزی لە هەوڵێکی خۆڕسکدا بە مەبەستی پاراستنی ژینگە ٦ هەزار تۆوی داری تایبەت بە دێمەیان (بنە) لە باینگان سەر بە شاری پاوە چاندووە.

ئاویەر. ت