کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاوپێکەوتنی هەنێردراوانی ریژیم لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان بۆ بە لارێدابردنی بیروڕای گشتی

15:54 - 2 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: ژمارەیەک لە دەست و پێوەندییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران جارێکی دیکە لە پێناو بەلاڕێدا بردنی بیری گشتی خەڵک و شاردنەوەی راستییەکان و بەجێگەیاندنی وانواندنەکانانی رێژیم، سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستانیان کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەم چاوپێکەوتنانە لە ماوەی رابردوودا رەوتی بەرەو پێش چوونی گرتووەتە بەر و چەندین کەسی سەربە سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامی لە شارستانی نەغەدە سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کردووە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، کەسانی هەنێردراوی سپای پاسداران لە یەکیک لەم چاوپێکەوتنانە بۆ گوندی قەلاتان رۆیشتوون و بە پێدانی کارتی ئیعتباری حیسابی بانکی وەک هەمیشە هەوڵی شکاندنی پەیوەندی قووڵ و ئینتیمای خەڵکی شارستانی نەغەدە و بنەماڵە شەهیدانیان داوە.

هەنێردراوانی رێژیم لە درێژەدا سەردانی خەڵکی چەقەڵ مستەفا، مەمەلیان و خەلیفەلیانیشیان کردووە و لە بەرچاوی دانیشتووان سەردانی بنەماڵە شەهیدانیان کردووە.

ئەم سیاسەتەی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بۆنە حکومەتییەکان و بە تایبەت لە مانگی رێبەندان، بۆ بە لارێدابردنی راستییەکانی سیاسەتی رێژیمی ئیسلامی و شاردنەوە و داپۆشینی و لەبیر بردنەوەی کوشتارەکانی پێشووی رێژیمی ئەنجام دەدرێت.

گوندی قەڵاتان یەکێک لە گوندەکانی شارستانی نەغەدەیە کە لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، لەلایەن توپخانەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بوردومان کرا و دەیان کەسی دانیشتووی ئەو گوندە شەهید بوون و خەڵکێکی زۆر بریندار و بێ ماڵ و حاڵ کەوتن.

زەرنە.ک