کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەند وشەیەکی کرچ و کاڵ، بۆ کۆچی دوایی شاعێری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس (ئاکۆ ئەلیاسی )

14:36 - 15 گەلاوێژ 2713

ئاکۆ ئەلیاسی

کە تۆ مردی،
وژە ... وژی زریانی کۆست
پەڕ و باڵی شاهەنگی نێو
باخچەی گوڵی میللەتێکی
هەڵپڕووکاند....
کە تۆ مردی،
وشە و ڕووبار،
خۆر و بنار .... تاڤگە و گزنگ ...
بەفر و لووتکە، کل و بڕژانگ،
تریفە ی مانگ و زیخ و چەوی گەرووی کانی و
ئەڵهای ژن و چاوەڕوانی هەتیوانی سەرسفرە و خوان،
خۆشەویستی پەپوولە بۆ تیشکی چرا،
گوڵەستێرەی سینگی شەهید بۆ نیشتمان....
هەموو ... تێکــڕا
لەبەرامبەر گەورەیی تۆ .... کڕنۆشیان برد،
چۆکیان دادا!