![](/weney-mallperr/13167.jpg)
کوردستان میدیا: لە شاری سلۆپی، ٩ جاشی سەر بە دەوڵەتی تورکیە چەکەکانیان دانا و ڕایانگەیاندکە دژ بە گەلی کورد و براکانیان شەڕ ناکەن.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە ناوچەی سلۆپی سەر بە کوردستانی باکوور، کە خۆڕاگریی و شەڕ دژی هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان لەو شارە پێی ناوەتە ٢١ە مین ڕۆژی خۆیەوە، ٩ جاشی سەر بە دەوڵەتی تورک چەکەکانیان دانا و ڕایانگەیاند کە نایانهەوی دژی کورد شەڕ بکەن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی بڵاو بووەتەوە، ئەو جاشانە دانیشتووی گوندی کزیر سەر بە ناوچەی سلۆپی بوونە کە ناوەکانیان بریتییە لە:
عالم زیرەک، حەکیم زیرەک، ئەنوەر کاپلان، حۆسین کاپلان، یەقید کاپلان، عەگید کاپلان، عیرفان یامان، حۆسێن گۆک و ساڵح دورگوون. وەک ئاماژەی پێ کرا، ناوبراوان ئەو کەسانەن کە چەکیان داناوە و شەڕ دژی کورد ناکەن.
هەروەها لە گوندێکی دیکەی ئەو ناوچەیە، ٤٥ جاشی دیکە ڕایانگەیاندووە کە شەڕ ناکەن و لە هیچ ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانی تورکیەدا بەشدار نابن.