کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووحانی به‌ ڕێزگرتن لە ٩ی بەفرانبار، زاره‌كی بزووتنەوەی ٨٨ به‌ فیتنه‌ زانی

20:34 - 9 بەفرانبار 2715

کوردستان میدیا: لە چاوپێککەوتنی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ خامنەیی، حەسەن ڕووحانی باسی کە شانۆی سەر شەقامی ٩ی بەفرانباری ١٣٨٨ی هەتاوی کرد و ئەو ڕۆژەی به‌ ڕۆژی بەرگریی خەڵکی ئێران لە ڕساڵەت، نیزام، یاسا ویلایەتی فەقیهـ ناودێر کرد.

ڕووحانی هەروەها سەرەڕای زمان‌لووسی و گەورەنیشاندانی خامنەیی ئەمنیەتیی ئێرانی لە بیر و کردەوەی ناوبراودا وەسف کرد.

ئەو کردەوەیەی ڕووحانی لە ڕاستیدا مەحکووم‌کردنی بزووتنەوەی ناڕەزایەتیی ساڵی ٨٨ و پشت‌گوێ خستنی دەنگی خەڵک دێتە ئەژمار کە ئەو ڕێژیمە هیچ بایەخێک بۆ خەڵک دانانێت.

ڕێکەوتی ٩ی بەفرانباری ١٣٨٨ی هەتاوی، بەکرێگیراوانی سپا، بەسیج و هەموو لات و گۆپاڵ بەدەستەکانی سەر بەر ڕێژیم لە کردەوەیەک‌دا کە پێشتر ڕێکخرابوو بە کۆبوونەوە لە مەیدانی ئینقلابی تاران و داوایان کرد خەڵكی ناڕازی زیاتر سەرکوت بکەن،

ئەو ڕۆژە لە لایەن ڕێژیمە بە ڕۆژی یوموڵڵا ناودێر کراوە ئەرگەرچی ساڵانی پشێووش لە ڕۆژمێری ئەو ڕێژیمەدا ڕۆژانی دیکەش بەو ناوە هەیە.