![](/weney-mallperr/13120.jpg)
کوردستان میدیا: دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند کە ڕۆمادی لە دەستی داعش هاتووەتە دەرێ و ئەو شارە ئازاد کراوه.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەرتەشی عێراق دوای ئازادکردنی شاری ڕۆمادی و پاککردنەوەی ئەو شارە لە دەستی چەکدارانی داعش بەروە موسڵ بەڕێ دەکەون.
شاری ڕۆمادی ئەوە دووهەم جارە کە لە لایەن ئەرتەشی عێراقەوە دوای ٧ مانگ لە دەستی داعش ئازاد دەکرێت و کە ئەوەش سەرکەوتنێکە بۆ ئەرتەشی عێراق، له ههمان حاڵدا ههموو ژێرخانهكانی ئهم شاره له ئهنجامی ئهو شهڕه وێران و خاپوور بوون.
فڕانک واڵتر ئێشتاینمایر، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمان، دوای ئازادکردنی ڕۆمادی گوتی: ئەوە دەرخەری ئەوەیە کە هێزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سووریه شکستی دیکەش دەخۆن.
هێزەکانی داعش ساڵی ڕابردوو نزیک بە یەک لەسەر سێی خاکی عێراقیان داگیر كرد و لەو کاتەوە بە چڕوپڕی شەڕ دەکەن.
ئەگەرچی هەواڵی ئازادبوونی ڕۆمادی لە لایەن بەرپرسانی دەوڵەتی عێراقەوە بڵاو بووەتەوە بەڵام ئەو شارە بە گشتی خاپوور کراوە و چەکدارانی داعشیش دوای بەجێهێسشتنی ئەو شارە تەڵەی ئینفجاریی زۆریان بەجێهێشتووە کە ئەوەش مەترسییەکی جیددییە بۆ سەر ژیانی دووبارەی خەڵک لەو شارەدا.
لهڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەزی ئەمساڵدا ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنهوهی شاری ڕۆمادی لهلایهن هێزههاوبهشهكانی عیراق دهستی پێكرد.
دوای هێرشی داعش بۆ خاکی عێراق، بەشێکی بەرچاوی ئەو هێزە هێرشی کردە سەر خاکی هەرێمی کوردستان و لەو بەشە لە خاکی کوردستان بە تایبەت لە شەنگال جەنایەتی شەڕی خولقاند.
لە ساڵی ٢٠١٤ی زاییینییەوە تا ئێستا لەو بەشە لە خاکی هەرێمی کوردستان پێشمەرگە دژی ئەو گرووپە تیرۆریستییە شەڕ دەکات و تا ئێستا چەندین شار و گوندی ئازاد کردووە و سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە.