کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە لایەن دادگایەکی ئامریکا بە دانی ٦ میلیارد دۆلار مەحکووم کراوە

22:16 - 12 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: دادگایەکی ئامریکا ڕایگەیاندووە، کە ڕێژیمی ئێران، لە هێرشی ١١ سپتامبر دەستی هەبووە و لە لایەن ئەو دادگایە غەرامە کراوە.

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی، جۆرج بی دنلیز دادوەری دادگای باشووری نیویۆرک، ڕایگەیاندووە، ئەو کەسانەی کە بۆ هێرشی ١١ی سپتامبر فڕۆکەکانیان ڕفاندووە، لە لایەن ڕێژیمی ئیرانەوە فێر کراون و ئاماژەی بەوە کردووە، کە دەوڵەتی ڕێژیمی ئێران، سپای پاسداران و بانکی ناوەندیی ئێران، لە بەرامبەر کوژرانی زیاتر لە هەزار کەس لەو هێرشە بەرپرسیارن.

لەو پێوەندییەدا دادگای ئامریکا لە حوکمەکەیدا، ڕێژیمی ئێرانی زیاتر لە ٦ میلیارد دۆلار غەرامە کردووە، کە دەدرێتە بنەماڵەی کوژراوانی ئەو هێرشە تێرۆریستییە؛ جێگەی ئاماژەیە کە دادوەر دنلیز، پێشتریش لە ساڵەکانی ٢٠١١ و ٢٠١٦ی زایینیدا، لەو بارەوە ڕێژیمی ئیرانی بە تاوانبار زانیوە و حوکمی بە دژی ئێران دەرکردووە.