![](/weney-mallperr/9604.jpg)
کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران لە گوندی سیسێر سەر بە شاری سەردەشت سەرقاڵی دروستکردنی پایەگایەکی نیزامییە و ئەوەش ناڕەزایەتیی خەڵكی ئەو گوندەی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە گوندی سیسێر، سەرقاڵی دروستکردنی پایەگایەکی نیزامیدان و ئەو کارەی ڕێژیمیش ناڕەزایەتیی بەرینی دانیشتووانی ئەو گوندەی لێکەوتووەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادر لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای ڕاگەیاند، بەکرێگیراون و خۆفرۆشەکان دەڕۆنە ناو مزگەوتی ئەو گوندە و لە سووتەمەنیی ئەم مزگەوتە کەڵک وەردەگرن.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا گوتی: هەنووکە ڕێژیمی ئێران دەستی بە دانانی ئەو پایەگایە کردووە و نیگابانەکانی کەلوپەلی ئەو پایگایە، کەڵک لە سووتەمەنیی مزگەوتی ئەو گوندە وەردەگرن.
ئەو کارەی ناوەندەکانی ڕێژیمی ئێران ناڕەزایەتیی بەرینی خەڵکی ئەو گوندەی لێکەوتووەتەوە، بەڵام ڕێژیم درێژە بەکارەکانی خۆی دەدات.
هەروەها ماوەیەک پێش، ڕێژیمی ئێران لە درێژەی میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئەمنییەتیکردنی ئەو شارانە، چەکوچۆڵ و تەقەمەنیی شەڕ بۆ پادگانە سەربازییەکانی شاری شنۆ و یەک لەوانە، گوردانی تەکاوەرانی حیرفەیی ٣١٠ی شوهەدای مەککە، سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیم لەو شارە، کە سەر بە پارێزگای ورمێیە بەڕێ کرد.
هەر لەو پێوەندییەدا، دام و دەزگا ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لەناوچەی زەردۆیی پاوە، هەڕەشەیان لە دانیشتوانی ناوچەکە کردبوو کە لە ئەگەری دروستکردنی خانوو لە هاوینە هەوارەکانی ناوچەکە، لەگەڵ سزای قورس بەرەوڕوو دەبنەوە.
دوای جێگیربوونی هێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێژیمی ئێران بە شێوەیەکی چڕوپڕ دەستی داوەتە ئەمنییەتیکردنی شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بنکە و پایەگا کۆنەکانی خۆی نۆژەن دەکاتەوە.