کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاراتەکارێکی کورد لەرکابەرییە جیهانییەکاندا سەرکەوتنی بەدەست هێنا

16:21 - 1 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا: وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی دێهلۆرانی سەر بە پارێزگای ئیلام توانیویەتی لەرکابەرییە نێودەوڵەتییەکان میداڵی زیو بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمیر حوسێن کیادی، وەرزشوانی کوردی خەڵکی دێهلۆران، لەئاستی تەمەنی مێرمنداڵاندا لە کێشی ٥٧ کیلۆدا میداڵی زیوی بەدەست هێناوە.

ئەو رکابەریانە لە سێ بڕگە تەمەنی جیاوازدا لە ئورومیە بەڕێوەچووە.

لەو رکابەریانەدا وەرزشوانانی وڵاتانی کۆماری ئازەربایجان، تورکیە، عێراق، کوەیت، ئەفغانستان، فەرانسە و ئێران بەشدارییان کردبوو.