کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کارتێر: داعش و رێژیمی ئێران دوو مەترسی گەورە بۆ سەر ئامریکان

19:32 - 16 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: پاڵێوراوی نوێی وەزارەتی بەرگریی ئامریکا، رێژیمی ئیسلامیی ئێران و گرووپی تێرۆریستی داعشی وەک سەرەکیترین مەترسییەکان بۆ سەر ئامریکا وەسف کرد.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رۆیتێرز، ئەشتۆن کارتێر، پاڵێوراوی ئۆباما بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی بەرگریی ئامریکا، لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی سێنا کە بە سەرۆکایەتی جان مەک‌کین بەڕێوە چوو، رایگەیاند کە دوو هێرشی مەترسیدار بۆ ئامریکا لە دۆخی ئێستادا، رێژیمی ئیسلامیی ئێران و گرووپی تێرۆریستی داعشن.

ئەشتۆن کارتێر لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنامەی ناوکی رێژیمی ئێران رایگەیاندووە کە هەڵویستی نیزامی دژی رێژیمی ئێران بۆ پێشگرتن لە دەستپێڕاگەیشتن ئەو رێژیمە بە چەکی ئەتۆمی، دەبێت بەشی سەرەکی لە ستراتیژی ئامریکا لە بەرانبەر بەرنامەی ناوکی رێژیمی ئێراندا بێت.

کارناسان لەو باوەڕەدان کە بەپێی وتەکانی کارتێر لە بەرانبەر رێژیمی ئێراندا ئەگەری ئەوە لە ئارا دایە کە مەجلیسی سێنا ناوبراو بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگریی ئامریکا بێ هێچ کێشەیەک قەبووڵ بکات.

ئەشتۆن کارتێر چوارەمین وەزیری بەرگری باراک ئۆباما و جێگری چاک هیگێلە کە ماوەیەک پێش بە هۆی گوشارەکان، دەستی لە کار کێشایەوە.

ئاویەر. ت