![](/weney-mallperr/14241.jpg)
کوردستان میدیا: کرێکارانی نانەواخانەکانی سنە و مەریوان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا لە بەرانبەر دیاریکردنی حەقدەستی کرێکاران بۆ ساڵی ٩٥ ئێعترازیان دەربڕی و خوازیاری زیادکردنی بوون.
لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە؛ شوورای بەرزی کار لە حاڵێکدا حەقدەستی کرێکارانی بۆ ساڵی ٩٥ دیاری کردووە کە هەڵاوسان باڵی کێشاوە بەسەر نرخی شتومەکە بنەڕەتییەکاندا و بەردەوامیش ڕووی لە هەڵکشانە، بەچەشنێک کە کرێکاران هەنووکە لەگەڵ نرخی زۆری وزە، خانوو، خواردن، بێهداشت و هەموو خزمەتگوزارییەکانی دیکە بەرەوڕوون.
لە بەشێکی ئەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە؛ نانەواکان لەحاڵێکدا نانی سەر سفرەی چەندین میلیۆن کەس لە ئێراندا دابین دەکەن کە سفرەکانی خۆیان بەتاڵە و ئەم توێژە بوونەتە بێمافترین بەشی توێژی کرێکار.
لەم ڕاگەیەندراوەدا داوا کراوە کە هاوکات لەگەڵ چوونەسەری نرخی هەڵاوسان و بە لەبەرچاوگرتنی کەتوارە ئابوورییەکانی ئێران، حەقدەستەکانیش زیاد بکرێن؛ نەک ئەوەی بە زیادکردنی نرخی نان حەقدەستەکانیش بگۆڕدرێن، چوونکە ئەمە هیچ واتایەکی نوێ بە ژیانی ئێمە نادات و تەنانەت ئەم کارە چەشنێک لە پێشێل کردنی یاساکانیشە.
لە کۆتاییەکانی ساڵی ٩٤دا شوورای بەرزی کار بڕیاری زیادکردنی مووچەی کرێکارانی بە ڕێژەی ١٤% بۆ ساڵی نوێ پەسند کرد کە وەک نوێنەری کرێکاران و ئابووریناسان باسی لێوە دەکەن، تەنیا هەوڵێکە بۆ خراپترکردنی دۆخی ئابووریی و هیچ نیازپاکییەکی تێدا بەدی ناکرێت.