![](/weney-mallperr/14247.jpg)
کوردستان میدیا: سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی عراق لە چوارچێوەی چاکسازی لە دامودەزگای دەسەڵاتدا، ڕێژەی وەزارەتخانەکان بۆ ١٠ وەزارەت کەم دەکات.
ڕاگەینەرەکانی باشووری کوردستان بڵاویان کردەوە کە پارلەمان عراق لە بەغدا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پاڵپشتی لە پێکهێنانی حکوومەتی تەکنۆکراتکردووە.
لەو دانیشتنەدا کە ڕۆژی ڕابردوو بەستراوە، شیعەکان بە زۆرینەی دەنگ خوازیاری دەوڵەتێک بوون کە وەزارەتەکان بە بێ پشکی نەتەوەیی و ئایینی دابنرێت.
ئەندامانی شیعەکانی پارلەمانی عراق لە چوارچێوەی ئیتلافی دەوڵەتی یاسا دەخوازن کە ڕێژەی وەزارەتخانەکان، ٩ بۆ ١١ وەزارت بێت.
بەپێی ئەو پاڵپشتییە و زۆرینەیەی کە شیعەکان لە عراقدا هەیانە، کورد دوو وەزارەتی بەردەکەوێت.
چاکسازی لە پێکهاتەی دەسەڵات کەلە لایەن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق بەرێوەدەجێت، نیگەرانی کورد و بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتووەتەوە.
دوێنێ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كۆبوونه‌وه‌وه‌و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له راگه‌یه‌نراوێكدا جه‌ختیانكرده‌وه كه گۆڕانكاری وه‌زاری ده‌بێت چاكسازی یه‌كه‌م بێت و چاكسازی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به‌دوادا بێت.
لەکاتی ڕووخانی ڕێژیمی بەعس لە ساڵی ١٣٨٢، ڕێبەرانی کورد جەختیان لە مافەکانی گەلی کوردستان لە یاسا بنەڕەتی عراق کردووەتەوە و باسیان لەوە کردووە کە کورد دەبێ وەک نەتەوە ی دووهەم لە عراقدا مامەڵەی دەگەڵ بکرێت نەک وەک لایەنی سیاسی بەشدار لە حکوومەت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش پاڵپشتی خۆی بۆ چاکسازی لە حکوومەتی عراق ڕاگەیاند.
ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی بۆ دیاریكردنی كاندید بۆ ئه‌و حكومه‌ته پێكهێناوه‌و داواشی له لایه‌نه‌كان كردووه كاندیدی خۆیان پێشكه‌ش به لیژنه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان وه‌ڵامی داواكه‌ی عه‌بادیان نه‌داوه‌ته‌وه‌و ته‌نها ره‌وتی سه‌در كاندیدی خۆی پێشكه‌شكردووه.
دوێنێش په‌رله‌مانی عیراق تا رۆژی پێنجشه‌ممه مۆڵه‌تی بۆ عه‌بادی دیاریكرد بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری وه‌زاری و كابینه ته‌كنۆكراته‌ی بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان.