کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کیک‌بوکسینگ‌کارانی کورد لە کێبەرکێی نێودەوڵەتیی ئورمیە ٨ میداڵی زێڕیان وەرگرت

19:07 - 4 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: رەزمی‌کارانی کورد ٨ میداڵی زێڕی کێبڕکێی نێودەوڵەتی کیک‌بوکسینگی جیهانییان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە وەرزشییەکان، پەیمان خۆشکەلام، خالق رەحیم زادە، ناسر عەباسی کیک‌بوکسینگ‌کارانی کوردی بۆکانی و سەلیم محەممەدی خەڵکی پیرانشار ٨ میداڵی زێڕیان لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی جیهان مسۆگەر کرد.

بەپێی ئەم راپۆرتە ٤ کیک‌بوکسینگ‌کاری دیکەی خەڵکی پارێزگای ئورمیە لەم رکابەرایەتییە میداڵییان وەرگرتووە.

کێبەڕکێی کیک‌بوکسینگی جیهان بە بەشداریی ١٢ رەزمی‌کاری جیهان لە وڵاتانی تورکیە، کۆماری ئازەربایجان، قەزاقستان، رووسیە و گورجستان لە بەرانبەر ١٢ وەرزشکاری هەڵبژاردەی پارێزگای ئورمیە بەڕێوەچوو.

ئاویەر.ت