کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی سەوڵاوا کۆچی دوایی کرد

13:55 - 3 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: میرزا خوسرەو محەممەدی خەڵکی گوندی گۆشخانی لە ناوچەی شامیانـی سەربە شارستانی سەوڵاوا بە هۆی پیری و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٩ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، میرزا خوسرەو محەممەدی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی ناوچەی شامیانـی سەر بە شارستانی سەوڵاوا بە هۆی پیری و بەساڵاچوویی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

میرزا خوسرەو کەسێکی نیشتمانپەروەر و لە بنەماڵەیەکی خۆشناوی ناوچەی شامیان بوو و لە نێو خەڵکی ناوچەکەدا رێز تایبەتیی هەبوو.

لە ماوەی تەمەنی ژیانیدا چەندین جار لەلایەن رێژیمەوە داوای لێکرابوو کە هاوکاری رێژیم بکات؛ بەڵام ناوبراو هیچکات نەچووە ژێر باری داوای رێژیمی تاڵانکەری ئیسلامیی ئێران.

تەرمی میرزا خوسرەو محەممەدی لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری ئەو کەسایەتییە خۆشناو و نیشتمانپەروەرە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

گادەر. د