کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرتنەبەری رێوشوێنی تایبەتی رێژیم بۆ زیاتر کۆنتڕۆڵی کردنی هاووڵاتییانی کورد لە بەرەبەری نەورۆزدا

19:35 - 6 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامی ئێران هەر لە ئێستاوە خەریکی گرتنەبەری رێوشوێنی کۆنتڕۆڵ کردنی زۆرتری هاووڵاتییانی کورد لە ناوچەی ئورمیە، میاندوواو و مەهاباد دایە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا و بەپێی هەواڵی ساڵانی رابردوو، رێژیمی ئێران بەردەوام بەتایبەت لە بەهاری ساڵی ١٣٩١ی هەتاویەوە کە رێوڕەسمی نەورۆز و چوارشەممە سووری بە شکۆ لە ناوچە کوردنشینەکانی بەڕێوەدەچێت، لە هەوڵدایە کە هاووڵاتییان کۆنتڕۆڵ بکات و پێش لە بەڕێوەچوونی رێک و پێکی رێوڕەسمی نەورۆز بگرێت.

بەپێی راپۆرتە گەیشتووەکان لە ناوچەی باکووری کوردستانی ئێرانەوە، رێژیمی ئێران هەر وەک سێ سالێ رابردوو هێزەکانی خۆی هەر لە ئێستاوە لە شووێنی بەڕێوەبردنی رێوڕەسم وکۆبوونەوەی هاووڵاتییانی کورد رێک خستووە.

سەرەڕای ئەم گوشارە نابەجێیانەی رێژیمی ئێران لە بەرەبەرەی رێوڕەسمی نەورۆز و چوارشەممە سووریدا، بەردەوام لە چەند سالی رابردوودا کۆمەڵگای کوردستان لە ناوچە جۆراوجۆرەکان هاودڵی و یەکگرتوویی خۆیان زیاتر سەلماندووە.

زرنە.ک