کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لە دەستدان و بریندار بوونی ٦ کرێکاری کورد

20:55 - 21 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: تەقینەوە لە کارگەی سافکاری، گازگرتوویی و لە ئاکامدا گیان لە دەستدانی کرێکارێکی کورد و مەسمووم بوونی ٥ کرێکاری دیکەی لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، تێکچوونی سیستەمی ئوتۆماتیکی گوشاری هەوا لە کارگەیەکی پیشەیی شاری نەغەدە، بووەتە هۆی تەقینەوەی ئەم کارگەیە و ٤ کەس بریندار بوون.

ئەم رووداوە لە کارگەیەکی (سافکاری) لە بلواری پیرانشار- نەغەدە نەگەیشتوو بە شەقامی شێخ شەلتووتی ٢ روویداوە.

کەرستەی نائیستاندارد ساڵانە دەبێتە هۆی رووداوی هاوشێوە لە کارگە پیشەییەکان و شوێنی کاری کرێکاران لە کوردستان و ئەمەش دەبێتە هۆی گیان لە دەستدان و بریندار بوونی ساڵانە دەیان کرێکاری کورد.

لەم پەیوەندییەدا، چەند رۆژ پێشتریش، نیگابانی تەمەن ٢٤ ساڵەی شیرکەتێکی دۆزینەوە لە گیلانغەرب بەهۆی مەسموومەیەت گیانی لە دەستداوە.

لە ماوەی ئەم رووداوە کە لە خێوەتی نیگابانی یەکێک لە شیرکەتە ئێکتشافییەکان لە نزیکی گیلانغەربی سەر بە پارێزگای کرماشان روویداوە، یەکێکی دیکە لە نیگابانەکان تووشی مەسموومییەت بووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

ئاویەر.ت