كوردستان میدیا: لە درێژەی گەڵاڵەكانی پۆلیسی ئەمنیەتی كۆمەڵایەتیدا، گەڵاڵەیەكی نوێ بەناوی ئاوێنە دانراوە كە لە پارێزگای یەزد یەكەم قۆناغەكانی جێبەجێ دەكرێ.
هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیم بڵاویان كردەوە؛ بەمەبەستی نەهێشتنی لادانە كۆمەڵایەتییەكان و لە درێژەی گەڵاڵە پێوەندیدارەكانی بە امر بە معروف و نهی از منكر گەڵاڵەی ئاوێنەش لەمەوبەدوا جێبەجێ دەكرێ، كە ڕاستەوخۆ لە لایەن وەزارەتی دادەوە سەرپەرستی دەكرێت.
بەپێی وردەكارییە دركاوەكان لەم گەڵاڵەیەدا، كەسانی تاوانبار یان تۆمەتبار لە كاتی دەستبەسەركراندا ڕەوانەی ناوەندگەلێكی تایبەت دەكرێن كە تێیدا باس لە گەڕانەوە بۆ لای خودا و دوركەوتنەوە لە تاوانەكان دەكرێت.
بە وتەی بەرپرسانی پارێزگای یەزد، كە ئەم گەڵاڵەیە یەكەم جار لەوێ جێبەجێ دەكرێت، ئەم گەڵاڵە بریتییە لە خولێكی فێركاری كورت ماوە (١٦كاتژمێر) كە هەوڵی گەڕاندنەوەی تاكە تۆمەتبار یان سەرپێچیكارەكان بۆ لای خودا دەدرێت.
بەشداریی كردن لەم خولەدا، بەشێوەی زۆرەملییە كە تێیدا باسی ئایینی دەكرێت و بە دوعا خوێندن و نزاكردن دەس پێدەكات و بە پاڕانەوە و نزا كۆتایی پێدێت.
پۆلیسی ئەمنیەتی كۆمەڵایەتی، بەشێكە لە قەوارەیەكی گشتیتر بە ناوی تەرحی جامعی عەفاف كە لە لایەن شۆرای بەرزی شۆڕشی فەرهەنگییەوە پەسند كراوە و پاش پشتڕاست کردنەوەی لە لایەن ڕێبەری ڕێژیمەوە سپای پاسداران، هێزی دادوەری، هێزی بەسیج و وەزارەتی ئیتلاعات و هێزی ئینتزامی، ئەرکدار کراون بۆ جێبەجێكردنیان.