کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٧٥%ی ژنانی لەشفرۆش زانیارییان لەسەر ئیدز نیە

22:07 - 17 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: ٧٥%ی ژنانی لەشفرۆش لە سەر ئیدز زانیارییان نیە و ٦٨%ی سەڵتەکان و ٧٥%ی بێوە ژن و بێوە پیاوەکان هیچکات تاقیکاریی هەبوونی ڤیرووسی ئیدزیان ئەنجام نەداوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئیسنا، ژالە شادی‏تەڵەب، مامۆستای کۆمڵناسی لە دانیشتنی کێشەکانی ژنان و هەڵسوکەوتی پڕ مەترسی بە زووم کردنەسەر لەشفرۆشی لە ناوەندی توێژینەوەی ژنان ئاکامە هەژێنەرەکانی توێژینەوەیەکی لەسەر تەنفرۆشیی ژنان کە ئەنجام درابوو، خستە ڕوو.

شادی‏تەڵەب لەپەیوەندی لەگەڵ دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووریی ژنان پێش لە لەشفرۆشی، بەپێی توێژینەوەکە گوتی ٧٦%ی ژنانی لەشفرۆش پێشینەی ڕاکردن لە ماڵیان نەبووە. ٢٣% پێش لە لەشفرۆشی پێشینەی بەکارهێنانی مادە سڕکەرەکانیان هەبووە. ١٢% پێشینەی دەستبەسەرکران و زیندانیان هەبووە . ٧% ڕایانگەیاندووە کە بۆ یەکم‏جار بە مەبەستی بەدەست هێنانی مادەی هۆشبەر دەستیان پێکردووە. ٩% یەکەم لەشفرۆشییان لەڕووی ناچاری و گوشاری هاوسەر و ١٨% بە زۆرەملی و لە ژیر گوشاری بنەماڵە کە زیاتر باوکەکان بوون ، دەست پێکردووە.

ناوبراو بە ئاماژە کردن بە چالاکیی ئابووریی ژنان پێش لە لەشفرۆشی، گوتی : ٢٢% پیشەیان هەبووە و ٨٠% ڕایانگەیاندووە کە پێش لە لەشفرۆشی هیچ جۆرە پیشەیەکیان نەبووە، ٤٣% بێکار و ١٥ کەسیش کابانی ماڵەوە بوون.

ناوبراو لەدرێژەدا گوتی : ڕێژەی موشتەرییەکانی ئەو ژنانە لە ماوەی حەوتوویەکدا ٩ کەس بووە کە زۆربەیان لە باکوور و ناوەندی شاری (تاران)بوونە.

ئەو کۆمەڵناسە لەمەڕ تووشبوونی ژنانی لەشفرۆش بە ڤیرووسی ئیدز گوتی : ٧٥% ی ئەو ژنانە زانیارییان لەسەر ئیدز نیە و ٦٨%ی سەڵتەکان و ٧٥% بێوەژن و بێوەپیاوەکان، هیچکات تاقیکاریی هەبوونی ڤیرووسی ئیدزیان ئەنجام نەداوە.