کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیران/ ٣٥ هەزار کچ لە خوێندن بەجێماون

16:06 - 9 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: راوێژکاری وەزیری پیشە، کانگا و بازرگانیی رێژیمی ئێران لە بواری کاروباری ژنان و بنەماڵە رایگەیاندووە کە لە ئێران ٣٥ هەزار کچ لە خوێندن بەجێماون.

بەپێی راپۆرتی رادۆ زەمانە، سوهیلا جلودارزادە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٨ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی ئێران ئەم ئامارەی راگەیاندووە بەڵام بە شێوەی روون هۆکارەکانی بێبەش بوون ئەو رێژەیە لە کچانی دەرنەخستووە.

راپۆرتی ٢٠١٤ ی زایینی کۆڕی جیهانیی ئابووری، ئێرانی لە بواری هەڵاواردنی رەگەزی و یەکسان بوونی هەلەکان بۆ ژنان لە پلەی ١٣٩، لە بواری ئیمکاناتی پەروەردە و راهێنان لە پلەی ١٠٤، لە بواری لەشساغی لە پلەی ٨٩ و لە سۆنگەی دەرکردنی بڕیاری سەرەکیی ئابووری لە پلەی ١٣٥ دایە.

جلەودارزادە لە قسەکانیدا زۆرینەی هەڵەکانی خستەسەر دەوڵەتی پێشووی رێژیمی ئێران و رایگەیاند کە ئەمە ئاکامی سیاسەتە نابەجێیەکانی کاتی سەرکۆماری ئەحمەدی‌نژادە.

زرنە.ک