![](/weney-mallperr/14243.jpg)
کوردستان میدیا: لە دژکردەوە بە تەحریمە نوێکانی ئامریکا، وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەڵێ: هیچ کەس و هیچ کارێک ناتوانێ ئێمە لە سازکردنی چەک و چۆڵی سەربازی پاشگەز بکاتەوە.
حسەین جابری ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی پاش پەسندکردنی خولێکی نوێ لە گەمارۆکانی ئامریکا لە لایەن وەزارەتی خەزێنەدارییەوە بەبۆنەی تاقیکاریی مووشەکی ئێران هەڵوێستی گرت و ڕایگەیاندووە کە ئەم تاقیکارییانە لە دژی بەرجام نەبوون و وەها هەنگاوگەلێکی ئامریکا دژەئێرانین.
وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ٢ کۆمپانیای ئێرانیی بەهۆی پشتیوانی کردن لە بەرنامەی مووشەکی بالستیک خستە لیستی ڕەش و ٤ کۆمپانیا و ٢ بازرگانی بریتانیاییشی بەهۆی پاڵپشتی کردن لە کۆمپانیای هەواپەیمایی ماهان کە بۆخۆی تۆمەتبارە بە هاوکاری کردنی سپای تێرۆریستی پاسداران، تەحریم کرد.
بەپێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێژیمی تاران نابێ تاکوو ٨ ساڵ سەرقاڵی چالاکی و کەڵک وەرگرتن لە تێکنۆلۆژییەکانی مووشەکی بالێستیک بێت کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکیی هەیە.
حسەین جابری لەحاڵێکدا باس لەوە دەکات کە چالاکییە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئاشتیخوازانە و تەنیا بۆ پارێزگاری کردن لە سنوورەکانیەتی کە بەشێک لە سێناتۆرە کۆماریخوازەکانی ئامریکا هەنووکە سەرقاڵی پەسند کردنی گەڵاڵەیەکن کە ئۆباما ناچار دەکات تەحریمی زیاتر بخاتە سەر ئابووریی و سەنعەتی ئێران.