کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران/ بەرزبوونەیە نرخی بەرق، ئاو و گاز بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی بوودجە

19:23 - 10 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: قەرەبووکردنەوەی کەمیی بوودجە، بەرزبوونەوەی دووقاتی نرخی بەرق، ئاو و گازی لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە پەسند کردنی مەجلیس بۆ قەرەبوو کردنەوەی کەمیی ١٣ هەزار میلیارد تمەنیی بوودجە بۆ پێدانی یارانەکان، نرخی بەرق، ئاو و گاز بەرز دەکاتەوە.

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی بەرنامە و بوودجەی مەجلیسی رێژیم، سەرماوەزی ئەمساڵ رایگەیاندبوو کە لە لایحەی بوودجەی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاویدا، بڕیاریان داوە کە لە رێگەی بەرز بوونەوەی نرخی بەرق، ئاو و گاز کەسری بوودجە بۆ پێدانی یارانە قەرەبوو بکەنەوە.

لە حاڵێکدا بڕیار وابوو کە لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاویدا، نرخی ئاو، گاز و بەرق بەشێوەی پلەکانی بەرز بێتەوە، بەڵام رێژیمی ئێران بە دەستپێکی مانگی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەاتوی، نرخی بەرقی زیاد کرد.

بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە سەرەتای مانگی رەشەمە، نرخی بەرق ماڵەکان و وەرزێری لەسەدا ١٠ و نرخی بەرق بۆ زۆربەی بەشەکان لەسەدا ٢٠ بەرزبووەتەوە.

هەنووکە بە پشت‌بەستن بە قسەکانی جێگری یەکەمی سەرکۆمار، مەجلیسی رێژیم ئیزنی بەرز کردنەوەی لەسەدا ٣٧ی نرخی ئاو، بەرق و گازی بڕیوەتەوە، ئەگەری ئەوە لە ئارا دایە کە نرخی ئاو، بەرق و گازی لە ساڵی داهاتوودا لە سەدا هەتا ٣٧ بەرز بێتەوە.

ئاویەر.ت