كوردستان میدیا: پاش ئه‌وه‌یكه سی و پێنج وڵاتی عه‌ره‌بی به ڕێبه‌رایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودی، به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی دیكه، هاوپه‌یمانییه‌كی سه‌ربازییان پێك هێنا، كۆمه‌ڵێ ده‌نگ و باسی لێكهوتهوه.
ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له دژكرده‌وه‌یه‌كی نافه‌رمیدا، ئه‌م هه‌وڵه‌ی عه‌ره‌بستان و وڵاتانی عه‌ره‌بیی به شكست خواردوو وه‌سف كرد و كۆمه‌ڵێ ڕه‌خنه‌ی له‌م هاوپه‌یمانییه گرت و ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌م هاوپه‌یمانییه به بێ بوونی كۆماری ئیسلامیی ئێران له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ره‌س دێنێ.
له وەڵامی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێران‌دا، سه‌رتیپ ئه‌حمه‌د عوسیری، ڕاوێژكاری وه‌زیری به‌رگریی سعوودی و وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی، گوتی كه هاتنی ئێران بۆ نێو هاوپه‌یمانیی ئیسلامیی و سه‌ربازی كه له‌م دواییانه له لایه‌ن پاشایه‌تی سعوودییه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوه، پێوه‌سته به كۆتایی هێنانی ئێران به دوژمنکاریی و كاره ئاژاوه‌گێڕانه‌كانی له ناوچه‌كه دا و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی لە كاروباری وڵاتانی ئیسلامیی و ده‌س هه‌ڵگرتن له پشتیوانی کردنی تیرۆریزم.
عوسیری ئه‌م قسانه‌ی له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لڕیاز و له په‌راوێزی سه‌فه‌ری وه‌زیری به‌رگریی سعوودی بۆ میسر هێناوه‌ته سه‌ر زمان.
عوسیری ده‌ڵێ: ئێمه ئێستا خه‌ریكه له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی تیرۆریزم قسه ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر ئێران ده‌یهه‌وێ كه پێوه‌ست بێ به‌م هاوپه‌یمانییه، ده‌بێ كۆتایی به سیاسه‌ته كاولكارانه‌كه‌ی له سووریه و یه‌مه‌ن بێنێ و له تیرۆیزمی لوبنان و عێراقیش پشتیوانی نه‌كات.
ناوبراو ئه‌وه‌شی زیاد كرد كه گرووپه تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه له لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه دروست كراون و پاڵپشتی ده‌كرێن و ئێران ئه‌گه‌ر ده‌یهه‌وێ نیازپاكیی خۆی پیشان بدات، ده‌بێ واز له‌م سیاسه‌ته ئاژاواگێڕانه‌ی بێنێ.
تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هیچ هه‌ڵوێستێكیان له‌مباره‌وه نه‌گرتووه.