کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا، ئیسرائیل و عەرەبستان دژی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێرانن

15:24 - 24 پووشپەڕ 2715

کوردستان میدیا: پاش ئەوەی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕ لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ رێژێمی ئێران راگەیەندرا، ژمارەیەک لەئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا و حکوومەتی ئیسرائیل و عەرەبستان دژی ئەو رێککەوتنە هەڵوێستیان گرت.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەشیک لەئەندامانی کۆماریخوازی ناو کۆنگرەی ئەمریکا رەخنەیان لە کۆی گشتیی رێککەوتنکە گرتووە و وتوویانە: ئۆباما تەنیا بۆ ئەوەی کە بیسەلمێنێت لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتیدا چالاکی هەبووە ملی بە ئەو رێککەوتنە داوە و لە هەمبەر رێژیمی ئێراندا نەرمی نواندووە.

ئەو ئەندامانەی کۆنگرە باسیان لەوەش کردووە کە ئەو رێککەوتنە بە دژی وڵاتی ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناڤینە و پێویستە زۆر بە هەستیارییەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت.

سیناتۆر لیندزی کە خۆی بۆ پۆستی سەرکۆماریی ساڵی ٢٠١٦ی ئەمریکا کاندید کردووە لەو باوەڕەدابووە کە ئەو کۆبوونەوە دوو حەفتەیەی ڤییەن ناتوانێ پێش بە دروست کردنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە بگرێت.

هەر لەو پێوەندییەدا بوستون هرالد سیناتۆر لەولاتی ئەمریکا باسی لەوە کردووە، هەر سیناتۆر و ئەندام کۆنگرەیەک دەنگ بەو رێککەوتنە ئەتۆمییەی ئێران بدات وەکوو ئەوە وایە کە بڕی ١٨ میلیارد دولار یارمەتی بە تیرۆریست کردبێت.

هەر دوو وڵاتی عەرەبستان و ئیسرائیلیش سەبارەت بە رێککەوتنەکی رێژێمی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوایی نیگەرانن و ئیسرائیل زۆر بە توندیش دژی رێککەوتنەکە وەستاوەتەوە.

تەنیا چەند ساتێک پاش راگەیاندنی رێککەوتنەکە بنیامین نەتانیاهو سەرۆک وەزیری ئیسرائیل ڕەخنەی زۆر توندی لە وڵاتانی دانوستانکار گرت و رێککەوتنەکەی بە زۆر خراب وەسف کرد.

نەتانیاهو باسی لەوەش کرد وڵاتانی رۆژئاوایی و ئەمریکا جارێکی دیکە ئەو دەرفەتەیان بە دەسەڵاتدارانی ئاخوندی ئێران دایەوە کە خۆی لە قەیرانی ئابووری دەرباز بکات و دەستی لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا ئاواڵەتر بکات.

هەر لەو پێوەندییەدا وەزیری دەرەوەی وڵاتی عەرەبستانیش بە چاوی ڕەخنەوە روانیەتیە سەر رێککەوتنەکە و لەو باوەڕەدابووە کە ئیمتیازی زۆر بە ئێران دراوە.