بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران پرۆژەی ڕاگواستنی ئاو لە تورکیە بۆ گۆلی ورمێیان هەڵوەشاندنەوە.
بێئاوی و کەمئاوی لە هەندێک گوند و شارەکانی پارێزگای سنه پێی ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدار و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لەو پارێزگایە هۆشداریان دا.
مەئموورانی شارەداریی جوانڕۆ هێرش دەکەنە سەر دەسفرۆشێك و لووتی دەشکێنن.
لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان، لە بارودۆخێکی نالەبار و مەترسیداری ژیاندان.
٣ هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری سەقز، بۆ ئیجرای حوکمەکەیان خۆیان بە زیندانیی ناوەندیی ئەم شارە ناساند.
دوای بێوەڵام مانەوەی داواکاری و گوێنەدانی بەرپرسانی پێوەندیدار بە مانگرتنی جووتیاران و چەوەندەرکاران، ئەم کەسانە بڕیاری داخستنی دەرگای کارخانەی قەندیان دا.