کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئابووریی دابەزیو، بووە هۆی داخرانی شوێنەکانی CNG لە پارێزگای کرماشان

19:57 - 10 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: بەشێک لە شوێنەکانی CNG لە پارێزگای کرماشان، لەبەر قەرزداریی خاوەن پۆمپەکان، داخران.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شوێندانەریی گەمارۆ ئابوورییەکانی دژی رێژیمی ئێران و دابەزینی بەرچاوی ئاستی ئابووری، لەسەر ژیانی ئاسایی و رۆژانەی خەڵک کاریگەریی نەرێنیی داناوە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، بەشێک لە پۆمپ گازەکانی پارێزگای کرماشان داخراون و هاووڵاتییان لە خزمەتگوزاریی ئەو شوێنانە بێبەری بوون.

بەپێی ئەو راپۆرتانەی لەلایەن هەواڵدەرییەکانی پارێزگای کرماشانەوە بڵاو بووەتەوە، زۆربەی شوێنەکانی CNGی ئەم پارێزگایە بە هۆی قەرزداریی خاوەن شوێنەکان داخراون.

داخرانی شوێنەکانی CNG لە پارێزگای کرماشان، بشێویی لە رەوتی هاتوچووی هاووڵاتییان و به تایبەت شۆفیر تاکسییەکان دروست کردووە.

گەمارۆکانی کۆمەڵگای جیهانی بە دژی رێژیمی ئێران سەرەڕای داخستنی بەشێکی بەرچاو لە شوێنەکانی SNG، داخرانی یەکە بەرهەمهێنەر و پیشەییەکانی بە دواوە بووە و چاوەڕوان دەکرێ لەبەر رێکنەکەوتنی ناوکی لە کاتی دیاریکراودا، لێکەوتەی قورستریشی لە داهاتوودا بەدواوە بێت .