کوردستان میدیا: بەنیشانەی ناڕەزایەتی بە لە سێدارەدانی لاوانی کورد و بەلووچ، خۆپیشاندانێک لە شاری ستوکهۆڵمی وڵاتی سوێد بەڕێوە دەچێت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان و فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوێد، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٠ی نۆڤامبری ٢٠١٣ی زایینی، خۆپێشاندانێک دژ بە لە سێدارەدانی بەکۆمەڵی زیندانییان لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، لە شاری ستوکهۆڵم بەڕێوە دەبەن.
لەو پێوەندییەدا ئەو دوو رێکخراوە بە شێوەیەکی هاوبەش ئاگادارییەکیان بڵاو کردووەتەوە کە دەقەکەی بەم چەشنەیە:
هەر وەک ئاگادارن رۆژی یەکشەممە ٢٩ی مانگی رابردوودا ١١ کەس لە زیندانییانی شاری ورمێ لە سێدارە دران کە ٢ کەسیان ژن بوون و ٦ کەس لەوانە کورد بوون و هەروەها لەم چەند رۆژەی رابردووش دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی \'\'رەزا مامەدی و حەبیبوڵڵا گوڵپەریپوور\'\' لە زیندانەکانی سەڵماس و ورمێ لە سێدارە دران و ١٦کەسیتریش لە زاهیدان لە رۆڵەکانی گەلی \'\'بەلووچ\'\' بەکۆمەڵ لە سێدارە دران و سەرلە بەیانیی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٤ی نوڤامبر \'\'شێرکۆ موعارفی\'\' چالاکی سیاسیی کورد، لە زیندانی ناوەندیی سەقز لە سێدارە درا و هەر ئێستا ٢٤ کەس لە لاوەکانی کورد سزای لە سێدارەدانیان پێ راگەیانراوە.
بەم بۆنەیەوە داوا لە تێکرای پارت و هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان دەکەین با بە بەشداری کردنتان هەموو لایەکمان لەو خۆپێشاندانە پشتیوانیی خۆمان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی لە خوشک و برا زیندانییەکان دەرببڕین و لە سێدارەدانی زیندانییان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ریسوا و شەرمەزار بکەین.
کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان لە سوێد
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوێد