کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بارودۆخی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی پێوەندییەکانی ک.ج.ک تاوتوێ کرا

21:45 - 5 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: بەرپرسی پێوەندییەکانی کە.جە.کە (K.C.K) سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە سەردانە پرسە پێوەندیدارەکان بە کورد خرانە بەر باس.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، دوکتور حوسین، بەرپرسی پێوەندییەکانی کەجەکە لە باشووری کوردستان سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن هەیئەتێکی حیزبەوە بە سەرپەرەستی مستەفا هیجری پێشوازییان لێکرا.

لەو سەردانەدا، باس لە سەر وەزعی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا و هەر دوو لایەن ڕوانگە و بۆچوونەکانی خۆیان لە سەر پرسە پێوەندیدارەکان بە کورد خستە بەرباس.

هەروەها له کۆتاییدا، پێداگری لە سەر ئەوە کرایەوە کە کورد بۆ چارەسەری کێشەکانی ڕێگای دیالۆگ و ئاشتی فەرامۆش نەکات.

13862.JPG

13863.JPG