کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕەتکردنەوەی چەواشەکارییەک لەسەر ڕێبەری ئایینی یارسان

12:22 - 12 پووشپەڕ 2724

سەید جەلالەدین حوسێنی کوڕی سەید نەسرەدین حوسێنی ڕێبەری ئایینی یارسان ڕۆژی دووشەممە ١١ی پووشپەڕ، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە ئەو نامەیەی کە بەناوی سەید نەسرەدین لە پێوەندی هەڵبژرانەکانی سەرکۆماریی بڵاو کرابووەوە، درۆ بووە و هیچ پێوەندییەکی بە سەید نەسرەدین نەبووە.

ناوبراو وتوویەتی کە سەید نەسرەدین هیچ پەیامێکی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بڵاو نەکردووەتەوە و ئەوەیکە نامەیەکی درۆ بەناوی سەید نەسرەدین بڵاو بووەتە، کارێکی بێ ئەخلاقانەیە.

هەروەها سەید جەلالەدین وتوویەتی کە ئەم هەواڵە نابەرپرسانە و ناپەسەندە، نەتەنیا دەبێتە هۆی سەرلێشێوایی خەڵک، بەڵکوو چەواشکاری، تۆمەت و بێ متمانەیی لە کۆمەڵگەدا لێدەکەوێتەوە.

جێگەی ئاماژەیە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پەیامێک بەناوی سەید نەسرەدین بڵاو کرابووە کە لەو پەیامەدا داوا لە پێڕەوانی ئایینی یارسان کراوە کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریدا بەشداری بکەن.