کوردستان میدیا: مام عەلی کیانیزادە باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پیرانشار ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، مام عەلی کیانیزادە باوکی شەهید محەممەدئەمین کیانیزادە لە شاری پیرانشار ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
مام عەلی کیانیزادە لە گوندی حاجی غەڵدە لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
مام عەلی کەسێکی دڵسۆز و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو. تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.
شەهید محەممەد ئەمین کیانی زادە لە ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی لە شەڕێکی قارەمانانەی دژی داگیرکەرانی کوردستاندا شەهید بوو.
شەهید محەممەد ئەمین ماوەی ۷ ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.