کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بایكۆت كردنی هەڵبژاردن لەپارێزگای كرماشان بە نووسینی دروشم و بڵاو كردنەوەی تراكت

22:59 - 14 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: لەشارەكانی قەسری شیرین و سەرپێڵی زەهاو بەنیشانەی بایكۆت كردنی شانۆی هەڵبژاردنەكانی سەركۆماریی ئێران چالاكی تەبلیغی بەڕێوە چوو.


بەپێی هەواڵی ماڵپەری كوردستان میدیا، لەشاری سەرپێڵی زەهاو ژمارەیەك تراكت و نووسراوەی پێوەندیدار بە بایكۆت كردنی هەڵبژاردنەكان بڵاو كراوەتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا چەندین نوسخە لەرێككەوتنامەی حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵە و بەشێك لەوتەكانی بەڕێز مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بڵاو كراوەتەوە.

مەیدانچە، مەیدانی ئیمام، شەقامی شاە عەبباس، مەیدانی قائم، تازاوا، قەرەبڵاغی عزەم، چوارڕێیانی ولیعەهد و زەعفەران ئەو شوێنانەی شاری سەرپێڵ بوون كە چالاكی تێدا بەڕێوە چووە.

لەشارستانی قەسری شیرینیش بەنیشانەی بایكۆت كردنی هەڵبژاردنەكان چالاكی بەڕێوە چووە و ئەو چالاكیانە لە شەقامی د. قاسملوو، شەقامی ئیمام و چەندین شوێنی دیكەی شار ئەنجام دراوە.