کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنەماڵەی سمکۆی شکاک پەیمانی شوڕشگێڕیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە

23:59 - 29 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: بنەماڵەی سمکۆی شکاک لە پەیامێکدا، شەهیدبوونی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بە داخ و کەسەرێکی گەورە زانی و سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی پێشمەرگەکان کرد.

بنەماڵەی سمکۆی شکاک لەو پەیامەدا وێڕای هاوسۆزی لەگەل حیزبی دێموکرات، خۆڕاگری و بەرخۆدانی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتیان بەرز نرخاند.

دەقی پەیامەکە:

وێڕای سلاو ڕێز بۆ ڕۆحی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران


بیستنی هەواڵی شەهیدبوونی چەند پێشمەرگەی قارەمانی ڕێگای ئازادی و براکانمان لە شەڕێکی نابەرابەر و ناجوامێرانە لە ناوچەیەکی شاری شنۆ، دڵی هەموو خەڵکی کوردستانی زامدار کرد و ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەو شەهیدانە و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین.

ئێمە بە نۆبەی خۆمان، لەو ڕۆژە سەخت و دڵتەزێنەدا و لە داهاتوودا، شان بە شانی خوشک و براکانمان و بنەماڵەی ئازیزی شەهیدان ڕاوەستاوین.
بە هیوای سەرکەوتنی عەداڵەت، ئازادی، بەرابەری و بەرادەری و بەرەنگاربوونە دژی دوژمنانی دێموکراسیی کورد و کوردستان و بە بوونی هەمیشەیی خۆمان و بە بوونی ئەم وێنە قارەمانەنە دڕکێک دەبین لە چاوی دوژمنان و ڕێژیمی فاشیستی ئیسلامیی ئێران.

ئەو ڕۆڵە ئازیزانە بە بەجێ‌گەیاندنی ڕۆڵی سیاسی ـ نیزامی، وانەی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی و بەرزیان بۆ هەموو لاوان، بۆ هەموو خوشک و برایانی کورد و کوردستانن.

سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی ڕێگای ئازادی

سەبووری بۆ بنەماڵەی ئەو ئازیزانە و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران