کوردستان میدیا: نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه کوردییه‌کانی نوروێژ به‌شداریان له کۆنفرانسی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان له شاری ئوسلۆ کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆنفرانسه‌که، رۆژی پێنج شه‌ممه ١٨ی ئا‌پریل ده‌ستی به‌کار کرد و خاتوو کریستینه له رێکخراوی باته‌ری، باسێکی له‌سەر ئامانجی پێکهێنانی ئەو کۆنفرانسه و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی کاری کۆنفراس خستە روو.
رۆژی یه‌که‌می کۆنفرانس ته‌رخان کرابوو بۆ ناساندنی رێکخراهکان وهه‌روه‌ها باس کردن له سه‌ر کار‌و چالاکی و ئامانجی پێکهاتنی ئه‌و رێکخراوانه.
به‌شێکی دیکه‌ی کاری کۆنفرانس که له لایه‌ن ویگار هۆڵەم ـ مامۆستای زانکو ـ پێشکه‌ش کرا، باس له پێوه‌ندی نێوخۆیی ریکخراوهیی و به‌شداری کردنی ئەندامانی رێکخراو له کار و چالاکییه‌کان بوو.
دواتر به‌شداربوانی کۆنفرانس به مه‌به‌ستی ئاشنا بوون له کار‌و چالاکی رێکخراوەکانی دیکه به سه‌ر چه‌ند گرووپی جیاوازدا دابه‌ش کران. نوێنه‌رانی کۆمەڵه‌ی کوردی توانیان به‌شداری چالاکانه‌یان له ناساندنی کولتوری کوردی و هەروه‌ها خستنه رووی ئه‌و به‌ربه‌ستانه که ده‌بنه کۆسپ و له‌مپه‌ری کار و چالاکییەکانی رێکخراوه‌کان هەبوو.
لەو کۆنفرانسەدا ئازاد نارستی به نوێنه‌رایه‌تی هه‌یئه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی باسێکی به زمانی نوروێژی لەسەر ئامانج و کار و چالاکییه‌کانی کۆمهڵەی کوردی پێشکه‌ش کرد.
کاری دووهه‌مین روژی کۆنفرانس ته‌رخان کرابوو بۆ باس کردن له شوێندانه‌ری دەزگای راگه‌یاندن له کاری رۆژانه‌ی رێکخراوه‌کان و چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی که‌رەسه‌ی راگه‌یاندن له کار و چالاکیه‌کاندا.
کۆمیتەی گشتی نوروێژ، کۆمیته‌ی ئاکشهوس و کۆمیته‌ی بۆدۆ لەو کۆنفرانسەدا بەشدار بوون.