![](/weney-mallperr/11159.jpg)
کوردستان میدیا: بوومەلەرزەیەک بە گوژمی ٥،٦ ریشتەر، باشووری رۆژهەڵاتیی پارێزگای ئیلامی هەژاند و لە ئاکامدا لانیکەم ١٠ کەس بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا و بەپشت بەستن بە راپۆرتی ناوەندی تۆمار کردنی بوومەلەرزەی ئێران کە سەربە دامەزراوەی ژێئۆفیزیکی زانکۆی تارانە، دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٣ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، بوومەلەرزەیەکی دیکە پارێزگای ئیلامی هەژاند.
بەپێی راپۆرتەکان، رۆژی چوارشەممە کاتژمێر ١٧:٥ خولەکی پاش نیوەڕۆی، بوولەرزەیەک بەگوژمی ٥،٦ ریشتەر، شاری موورمووری هەڵکەوتوو لە باشووری رۆژهەڵاتیی پارێزگای ئیلام لە سنووری پارێزگای خوزستانی هەژاند.
دوابەدوای ئەم بوومەلەرزەیە، پاشلەرزەیەک بە گوژمی ٤،٣ ریشتەر هەر ئەو ناوچەیە هەژاند.
ئەم بوومەلەرزەیە لانیکەم ١٠ برینداری لێکەوتووەتەوە.
لەم پێوەندییەدا، کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، بوومەلەرزەیەک بە گوژمی ٦،١ ریشتەر، شاری موورمووری هەژاند و سەرەڕای زیانێکی ماڵی بەرچاو سەدان برینداری لێکەوتەوە.