کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بوومەلەرزەیەک بە گوژمی ٤.٧ بە پلەی ریشتەر، بەخشی \"موورموور\"ی شاری ئابدانانی هەژاند

13:37 - 8 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: بوومەلەرزەیەک بە گوژمی ٤.٧ بە پێوەری ریشتەر بەخشی موورمووری پارێزگای ئیلام و بوومەلەرزەیەکی دیکەش بە گوژمی ١.٩ بە پێوەری ریشتەر شارستانی سەلاس باوەجانیی هەژاند.
کاتژمێر ٢ و ٢٦ خولەک و ٣١ چرکەی سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٨ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، بوومەلەرزەیەک بە گوژمی ٤.٧ بە پێوەری ریشتەر بەخشی موورمووری پاریزگای ئابدانانی هەژاند و بەپێی زانیارییەکانی د\'\'امەزراوەی ژێئۆفیزیکی زانینگەی تاران\'\'، ئەو بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمیتریی زەوی رووی داوە.
ئەو بوومەلەرزەیە بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی دانیشتوان و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆربەیان شەو لە دەرەوەی ماڵەکانیان بەسەر بەرن.
ئەو بوومەلەرزە لە ١٦ کیلۆمیتریی بەخشی موورموور و ٢٦ کیلۆمیتریی شاری ئابدانان رووی داوە.
هەتا ئێستا لە خەسارەکانی ئەو بوومەلەرزەیە هیچ لێدوانێک لەلایەن بەرپرسانی رێژیمی ئێرانەوە بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام شیمانەی ئەوە دەکرێ خەساری بەدواوە هەبووبێت، چونکە پاش بوومەلەرزەکە لیژنەیەکی تایبەت بۆ قەیرانی ئەو بوومەلەرزەیە لە ئاندانان دامەزرا.
لەلایەکی دیکەوە دوێنێ شەممە بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوژمی ١.٩ بە پێوەری ریشتە شاری سەلاس باوەجانیی هەژاند.
بوومەلەرزەی سەلاس باوەجانی لە قووڵایی ١٢ کیلۆمیتریی زەوی رووی داوە.