کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسی دەزگای زانیاریی نەتەوەیی ئامریکا: رێژیمی ئێران هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر بەرژوەندییە نەتەوەییەکانی واشنگتۆنە

15:02 - 26 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: جێمز کلێپر، بەرپرسی دەزگای زانیاریی نەتەوەیی ئامریکا دەڵێت، رێژیمی ئیسلامیی ئێران هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر بەرژەوەندە نەتەوەییەکانی ئامریکایە.


رادیۆ فەردا لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، جێمز کلێپر بەرپرسی دەزگای زانیاریی نەتەوەیی ئامریکا لە راپۆرتێکدا کە رادەستی سێنای ئامریکای کردووە رایگەیاندووە؛ رێژیمی ئێران بە پشتیوانی کە رێژیمی بەشار ئەسەد لە سووریە، داڕشتنی سیاسەتی دژی ئیسرائیل، پەرەپێدانی توانا نیزامییە پێشکەوتووەکان و بەدواداچوونی بەرنامە ناوکی تاوانبار کراوە.

بەرپرسی دەزگای زانیاریی نەتەوەیی ئامریکا بە جەخت‌کردنەوە لەسەر ئەو بابەتانە رایگەیاندووە کە رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەرژەوەندە نەتەوەییەکانی ئامریکای لە ناوچەکەدا خستووەتە مەترسییەوە.

کلێپر لە راپۆرتی خۆی بۆ سێنا هەروەها رایگەیاندووە: رێژیمی ئێران کە سووریە و عێراق لە هەوڵی بەهێزکردنی بەرژەوەندیی گرووپە شیعەکان، شکستی گرووپە توندئاژۆ سووننەکان و پەراوێزخستنی ئامریکا دایە.

بە وتەی بەرپرسی دەزگای زانیاریی نەتەوەیی ئامریکا، بەهێزکردن و پشتیوانی لە گرووپە شیعەکان لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە ئالۆزی و کێشەی زیاتر دەخاتە ناو تایفەکان.

چەند رۆژ پێش ئێستا، دەریادار جان کۆربی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا وتی: رێژیمی ئێران بە گرووپ و لقەکانی کە لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیەتی، سەقامگیری ناوچەکە تێک دەدات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بە ئاماژە بەوەیکە هەر چالاکییەکی تێکدەرانە دەبێتە هۆی نێگەرانی ئامریکا جەختی کردەوە: ئامریکا بە شێوەیەکی تایبەتی لە چالاکییەکان و رۆڵی تێکدەرانەی رێژیمی ئێران نیگەرانە.

ئاویەر. ت