كوردستان میدیا: شاندێكی یەكیەتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بەسەرپەرستی هێرۆ جەڵدیانی جێگری سكرتێری یەكیەتی ژنان، لە یەكەمین كۆنگرەی كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات لەشاری سلێمانی بەشداریی كرد.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو رێوڕەسمە كە رێکەوتی ٣١ی خاکەڵێوە بەڕێوە چوو، سەرەتا بە خولەكێك بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان دەستی پێ كرد. پاشان تابلۆیەكی هونەری هەڵپەركێ لەلایەن كۆڕی هونەری كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات پێشكەش كرا و لەبەشێكی دیكەدا رێپۆرتاژێك لەسەر كار و چالاكییەكانی رێكخراوی كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات بە شێوەی داتاشۆ پێشكەشی ئامادە بوان كرا.
دواتر پەیامی سكرتێری گشتی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران سەبارەت بە بەستنی یەكەمین كۆنگرەی كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات پێشكەشی بەشدار بووان كرا.
لەبڕگەیەكەی دیكەی ئەو رێوڕەسمەدا كورتە فیلمێك لەسەر رۆڵ و ئەركی ژنان نمایش كرا و كەژاڵ حاجی میرزایی شیعرێكی پێشكەش بەبەشدار بوان كرد و هەروەها لەدرێژەدا چەند پارچە موسیقی پێشكەش كرا.
پاشان پانێلێك لەسەر چەند بابەتی تایبەت بە ژنان لەلایەن بێهزاد خۆشحاڵی رۆژنامەنووس، ناهید حوسێنی ، ناهید بەهمەنی و سورەیا فەلاح پێشكەش بە ئامادە بوان كرا.
برگەی كۆتایی رێورەسمەكە بەخشینی خەڵات بەو ژنە تێكۆشەرانە بوو كە لە گشت بوارەكاندا لە پێناو دەستەبەر بوونی ماف و ئازادییەكانی ژنان خەباتیان كردووە و لەو پێناوە تووشی ئازار و گرتن و دورخستن و ئێعدام هاتوون و لەو پێوەندییەدا هێرۆ جەڵدیانی جێگری سكرتێری یەكیەتی ژنانی دێمۆكرات یەك لەو كەسانە بوو كە خەڵاتی پێ بەخشرا.