کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەنداوی ئەیوان لەپارێزگای ئیلام گیانی لاوێكی كوردی ئەستاند

16:03 - 7 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: لاوێكی كورد لەبەنداوی سرتنگ لەشاری ئەیوان لەپارێزگای ئیلام بەهۆی كەوتنە ناو بەنداوەكەوە خنكا.

لاوێكی كوردی تەمەن ٢٠ ساڵان و خەڵكی شاری ئەیوان بە هۆی كەوتنە ناو بەنداوی سرتنگ لەئەیوان و شارەزا نەبوون لەمەلەكردن خنكا.

هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی كردەوە، ئەو لاوە ئەیوانییە هاوڕێ‌لەگەڵ دوو كەسی دیكە بەمەبەستی ماسیگرتن چووبونە ئەو بەنداوە و لەئەنجامدا بەهۆی نەبوونی تابلۆی ئاگادار كردنەوە و نەبوونی لەمپەڕ لەدەورووبەری بەنداوەكە،كەوتبووە ناو ئاو و گیانی لەدەست داوە.

شارستانی ئەیوانی غەرب لەباكووری پارێزگای ئیلام هەڵكەوتووە و لەرۆژئاواوە لەگەڵ عێراق هاوسنوورە.

ئەو شارستانە دوو بەخش و چوار دەهستانی لەخۆ گرتووە.