کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی تەقینەوەیەك لەسووریە زیاتر لە٨٠ كەس بوون بە قوربانیی

23:15 - 10 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەئەنجامی تەقینەوەیەك لەنزیك بینای وەزارەتی ناوخۆی رێژیمی سووریە ١٣ كەس كوژران و ٧٠‌ی دیكەش بریندار بوون.
كۆمیتەی هاودەنگی شۆڕشی سووریە رایگەیاند، ئەو تەقینەوەیە لەرێگای ماشێنێكی بۆمب رێژ كراوەوە ئەنجام دراوە.
وتەبێژی شۆرای نیزامیی شۆڕشی سووریە وتی: ئەگەری ئەوەیە هەیە ئەو تەقینەوەیە لەلایەن هێزەكانی رێژیمی بەشار ئەسەدەوە ئەنجام درابێت.
هەر لەو پێوەندییەدا رێكەوتی ٩ی بانەمەڕ ماشێنی سەرۆك وەزیری سووریە كرایە ئامانجی تەقینەوەیەك و لەئەنجامدا شۆفێر و یەكێك لەپاسەوانەكانی سەرۆك وەزیری رێژیمی سووریە كوژران.
ماوەی دوو ساڵە قەیرانەكانی سووریە بەشێوەی شەڕ و پێكدادان لەنێوان ناڕازییان و رێژیمی سووریە دەستی پێكردووە.

لەو بارەیەوە ناڕازییان هەتا ئێستا توانیویانە چەندین شوێنی گرینگی ئەو وڵاتە بەدەستەوە بگرن.