کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی قەرزداری، کارەبای ٨ قوتابخانەی شاری سنە پچڕا

16:20 - 4 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: بەهۆی کەمیی بوودجە و تەرخان نەکردنی پارەی پێویست، ٨ قوتابخانەی شاری سنە لە ناوچەی \'\'یەکی پەروەردە و بارهێنان\'\' پچڕاوە و کێشەیەکی زۆری بۆ قوتابییان دروست کردووە.
پچڕانی کارەبای ئەو ٨ قوتابخانەی بەهۆی نەدانی پارەی بەرق لەلایەی ئیدارەی بەرقەوە هاتووەتە ئاراوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام و جیدی، هیچ کردەوەیەک لەمەڕ چارەسەریی ئەو کێشەیە ئەنجام نەدراوە و ئەمەش پرۆسەی خوێندنی بۆ قوتابییانی ئەو ٨ قوتابخانە تووشی گرفت و دژواری کردووە.
بەڕێوەبەری ئیدارەی بەرقی شاری سنە رایگەیاندووە: لە رۆژەکانی چوارشەممە و پێنج‌شەممە و هەینیی هەر حەفتەیەک بەرقی ئەو قوتابخانەیە دەپچڕێت هەتا چارەیەک بۆ ئەو قەرزە بدۆزرێتەوە و وەکوو تەمێ کردنی بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان ئەو کارە ئەنجام دراوە.