![](/weney-mallperr/10484.jpg)
کوردستان میدیا: بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ و جێژنی نەورۆز، ناوەندی نێرگز چەندین چالاکی و کێبڕکێی لە بوارە جۆراجۆرەکانی هونەری و وەرزشی بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ناوەندی نێرگزی پاش بەڕێوەبردنی چەند دەورەی نیگارکێشی و کاری دەستی لە قوتابخانەی رۆژهەڵاتی بنەڕەتی تێکەڵاو، باخچەی ساوایان و ئەو ناوەندە، لە درێژەی چالاکییەکانی خۆی بە بۆنەی سەری ساڵ و جێژنی نەورۆز چەند چالاکی و کێبڕکێی لە بوارە جۆراجۆرەکانی هونەری و وەرزشی لە نێو منداڵانی هەر سێ ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و منداڵانی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەڕێوە برد.
لەم کێبڕکێیەدا منداڵان بە شێوەیەکی بەرین بەشداریان کرد کە ٤٣٠ نەقاشی لەژێر چاودێری راستەوخۆی بەڕێوەبەری ئەو ناوەند کێشرانەوە، ٥ کاری دەستی، ١١ شێعر و ١٨ چیرۆک بەرهەمی ئەو چالاکیانە بوو.
بەشێکی دیکەی ئەو کێبڕکێیانە پرسیار و وڵام سەبارەت بە ناسینی کوردستانی رۆژهەڵات بوو و بەشی کۆتایی چالاکیی وەرزشی بوو کە کێبڕکێی هەڵاتن بەڕێوەچوو.
شۆڕش زەندی، بەرپرسی ناوهندی نێرگز لەو پێوەندییەدا بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند: مەبەست لە بەڕێوەچوونی ئەم چالاکی و کێبڕکێیانە کرانەوەی پیشانگایەکە لە چالاکی و توانایی منداڵانی حێزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کۆیە بۆ ناساندنی ئاستی تواناکانیانە.
هەروەها ماوەیەک لەمەوبەر پیشانگایەکی نەقاشیی منداڵان بە بۆنەی ٢ی رێبەندان، ٦٩ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندی کۆماری کوردستان، لەلایەن ناوەندی نێرگزی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستی شۆڕش زەندی و فەریدە زارعی لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.
گادەر. د