![](/weney-mallperr/13740.jpg)
کوردستان میدیا: لە سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆڕێکی شێعری بۆ هەردوو هاوڕێی پێشمەرگە ناهید حسێنی و هیوا میرزایی بەڕێوەچوو.
شەوی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە چیاکانی کوردستانی ئێران – بەربزین، بە ئامادەبوونی ڕۆستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسیی و ڕەحیم مەنگوڕی فەرماندەی گشتیی هێزی تایبەت و کۆمەڵێکی بەرچاو لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆڕێکی شێعری بە ناونیشانی شێعر لە ساباتی بەربزیندا، بۆ هەردوو هاوڕێی پێشمەرگە ناهید حسێنی و هیوا میرزایی بەڕێوەچوو.
ئەو کۆڕە شێعرە سەرەتا بە چەند خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان ناهید حسێنی و دواتر هیوا میرزایی لە کەشوهەوایەکی پێشمەرگانەدا شێعرەکانی خۆیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. ئەو شەوەشێعرە، بە خوێندنەوەی شێعر و گۆرانی لە لایەن بەشداربووانەوە کۆتایی پێهات.
![13745.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13745.jpg)

![13737.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13737.jpg)
![13738.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13738.jpg)
![13739.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13739.jpg)
![13741.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13741.jpg)
![13742.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13742.jpg)
![13743.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13743.jpg)
![13744.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13744.jpg)
![13745.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13745.jpg)
![13746.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13746.jpg)