کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە نێو ژنانی ئێراندا لەسەدا سەد زیادی کردووە

16:39 - 25 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: لە ماوەی چەند ساڵی رابردووددا رێژەی ژنانی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئێراندا، دوو هێندە زیادی کردووە و ئەم مەسەلەیەش بە چارەسەر نەکراوی ماوەتەوە.
بەگوێرەی هێندێک لە تۆژینەوەکان، ژنانی ئێران لەسەدا ٧ی تووشبووانی ماددە هۆشبەرەکان کە حەشیمەتیان زیاتر لە یەک و نیو میلیۆن کەس دەبێت، پێک دێنن.
بەپێی وتەکانی وەزیری ناوخۆ، رێژەی ژنانی تووشبوو بە مادە هۆشبەرەکان لە ئێران لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، لەسەدا ٨،٩ زیادی کردووە.
لەو پێوەندییەدا هێندێک لە ئامارە نافەرمییەکان باس لە زیاد بوونی لەسەدا سەدیی رێژەی ژنانی تووشبوو بە مادە هۆشبەرەکان لە ئێراندا دەکەن.
زیادبوونی لەسەدا سەدیی ژنانی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان لە کاتێک دایە کە ٦٢%ی ئەو ژنانە خاوەنی ماڵ و منداڵن و لەلایەن بەرپرسە پێوەندیدارەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە هیچ ئاوڕێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو مەسەلەیە نادرێتەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە رێژەی ژنانی تووشبوو بە مادە هۆشبەرەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران رووی لە زیاد بوونە.