كوردستان میدیا: لێپرسراوانی ئەمنیەتیی ئەمریكا رایانگەیاندووە، شەهیب ئەلسەغیر یەكێك لەتاوانبارانی سەرەكیی داڕشتنی پیلانی كردەوەی تیرۆریستی كانادا بەبەردەوامی سەردانی ئێرانی كردووە.
هەواڵدەریی رویتێرز لەزاری لێپرسراوانی ئەمنیەتیی ئەمریكاوە بڵاوی كردەوە، لەرەوتی لێكۆلینەوە لەو تاوانبارەدا دەركەوتووە كە لەماوەی دوو ساڵی رابردووە بەبەردەوامی سەردانی ئێرانی كردووە.
چەند رۆژ لەمەوبەر پۆلیسی كانادا دوو كەسی پێوەندیدار بە گرووپی ئەلقاعیدەی دەستبەسەر كردووە، كە پیلانی كوشتنی سەرنشینەكانی شەمەندەفەرێكی موسافرییان هەبووە.
بەوتەی پۆلیسی كانادا شەهیب ئەلسەغیر و رائێد جاسر ویستبوویان شەمەندەفەرێك لەناوچەی تورنتۆی كانادا لەسەر رێگا ریل بەدەر بكەن.
پۆلیسی كانادا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، ئەو دوو تاوانبارە لە دەست و پێوەندییەكانی ئەلقاعیدەن و سەردانی ئێرانیشیان كردووە.