کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی قازی محەممەد یەکەمین سەرکۆماری کوردستان تراکت و پووستێری تایبەتی بڵاو کردەوە.
پاش ١١ مانگ لە دامەزراندنی کۆماری کوردستان و به‌هاتنی ئه‌رتشی شا بۆ کوردستان له ڕێکه‌وتی ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٣٢٥ی هه‌تاوی، کۆتایی به‌ته‌مه‌نی پڕ لە به‌رهه‌می کۆماری دێمۆکراتیکی کوردستان هات و پاش چه‌ند ڕرۆژ پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و ژمارەیەک لە کاربەدەستانی کۆمار ده‌ستبه‌سه‌ر کران.
تراکت و پۆستێرەکانی تایبەت بە ١٠ی خاکەلێوە بە زمانەکانی کوردی (کرمانجی، هەورامی، کەلهۆری، سورانی)، فارسی لە لایەن کۆمیسۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتەوە بڵاو کراونەتەوە.
دادگایی کردنی پێشه‌وا قازی و هاوڕێیانی له‌به‌فرانباری ١٣٢٥ی هه‌تاوی به‌شێوه‌ی نهێنی ده‌ستی پێ‌کرد.
پێشه‌وا قازی له دادگا فه‌رمایشییه‌کانی ڕێژیمی شادا به‌وره‌وه و زۆر ئازایانه به‌رگریی له خۆی و کۆماری کوردستان و هه‌روه‌ها مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌له‌که‌ی کرد و کاربه‌ده‌ستان نیزامیی دادگا هه‌وڵی زۆریان دا که قازی محه‌ممه‌د بێننه سه‌ر ئه‌و بـڕوایه که په‌شیمانی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام پێشه‌وا قازی ئازایانه دادگا فه‌رمایشییه‌کەی به چۆکدا هێنا.
ڕێکه‌وتی ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٣٢٥ی هه‌تاوی، پێشه‌وا قازی و سەیف و سەدری قازی له‌به‌ناو دادگاکانی ڕێژیمی شاههنشاهیدا حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپا و له‌به‌ره‌به‌یانی ١٠ی خاکه‌لێوه‌ی ١٣٢٦ی هه‌تاوی، له‌مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد، ئه‌و شوێنه‌ی که‌کۆماری تێدا ڕاگه‌یه‌ندرابوو، لە سێدارە دران.
پاش چەندین ساڵ، ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە وەکوو ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ناودێر کرا.