کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەشکیلاتی ڕەبەت و نەڵاس سەبارەت بە شەهیدبوونی ئەو چەند پێشمەرگە لە شەڕی شنۆدا پەیامی هاوخەمییان بڵاو کردەوە

16:28 - 29 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: ئەندامانی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات لە شاری ڕەبەت و نەڵاس، سەبارەت بە شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە شەڕی شنۆ، پەیامی هاوخەمییان نارد و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامانی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕەبەت، ڕێکەوتی ٢٨ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە پەیامێکدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆیان لەمەڕ شەهیدبوونی ئەو چەند پێشمەرگە لە شەڕی شنۆدا بە دەستی داگیرکەرانی کوردستان، ڕایانگەیاند: ئێمە وەک تەشکیلاتی نهێنیی شاری ڕەبەت، سەرەخۆشی خۆمان لە هەموو خەڵکی کوردستان و لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و لە حیزبە خۆشەویستەکەمان دەکەین و پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا دوا تنۆکی خوێنمان درێژە دەری ڕێبازی شەهیدان بین.

هەروەها تەشکیلاتی شارۆچکەی نەڵاس وێڕای هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی کوردستان و حیزبی دێموکرات ڕایانگەیاند: ئێمە وەک تەشکیلاتی نهێنیی شارۆچکەی نەڵاس، بە بیستنی شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچە شنۆ، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هەموو خەڵکی کوردستان و حیزبە خۆشەویستەکمان دەکەین و بەڵێن نۆێ دەکەینەوە هەتا ئاخر دڵۆپی خوێنمان درێژەدەری ڕێگای شەهیدان دەبین و ڵە جاران لەم ڕێبازەدا سوورتر دەبین.