کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقینەوە لە باڵوێزخانەی ئێران لە بەیرووت نزیک بە ١٧٠ قوربانیی لێکەوتەوە

21:19 - 28 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە باڵوێزخانەی رێژیمی ئێران لە بەیرووت پایتەختی لوبنان، زیاتر لە ٢٣ کوژراو و ١٤٦ برینداری لێکەوتەوە.


سەرچاوە ئەمنیەتییەکانی لوبنان رایانگەیاندووە: ئەو دوو تەقینەوەیە بەهۆی بە هاویشتنی مووشک بۆ باڵوێزخانەی ئێران رووی داوە و بەو هۆیە راوێژکاری فەرهەنگیی ئەو باڵوێزخانەیە وێڕای ٢٢ کەسی دیکە کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە هەندێ سەرچاوەی ناوچەکە هێرشی مووشەکیی بۆسەر باڵوێزخانەی ئێرانیان رەت کردووەتەوە رایانگەیاندووە: تەقینەوەکە بە دوو ماتۆر سیلکێت و ماشینی بۆمب‌ڕێژکراو لە نزیک باڵوێزخانەی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بەیرووت رووی داوە.
کاناڵی ئەلعالەم، تەلەفزیۆنی عەرەبی زمانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هەواڵی کوژرانی \'\'ئیبراهیم ئەنساری\'\'ی پژڕاست کردووەتەوە، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتوویەتی کە ئەو راوێژکارەی رێژیمی ئێران نەکوژراوە.
ئەو ناوچەیە کە باڵوێزخانەی ئێرانی تێدا هەڵکەوتووە لەژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان دایە.
گرووپێکی سەربە ئەلقاعیدە بەناوی \'\'گوردانی عەبدوڵڵا عیزام\'\' بەرپرسایەتیی ئەو تەقینەوەی وە ئەستۆ گرتووە.